بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکانی سەرۆککۆماریی تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نۆروێژ رایگەیاند: تورکیا بریار دەدات کەی ئۆپراسیۆن لە سووریا دەستپێبکات.
وتیشی: تیرۆریستانی پەکەکە و یەپەگە لە سووریا هێرش دەکەنە سەر سەربازانی تورکیا و ئەو ناوچانەی کە هاووڵاتیانی سووری لایەنگری تورکیا .
راشیگەیاند کە ئەنقەرە بریار دەدات کە کاتی هێرشەکە بۆ سەر سووریا کەی بێت.
Your Comment